ناوهڕۆك
شوێنەوارە کۆمەڵایەتیەكانی بێکاری
بێکاری کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی تاکی بێکار هەیە، هەستکردن بە داڕمان و باوەڕ بەخۆ نەبوون و بگرە پابەندبوون (ئینتیما) بۆ ژیان لاواز دەکات، ئەم هەستە زیاتر دەبێت تاوەکو مەودای بێکارییەکە زیاتر بێت، و ئەم هەستەش کاریگەریشی لەسەر کۆمەڵگای بێکار کاریگەرییەکی کاولکارە، بە تایبەت مەسەلەی ئینتیما کە هۆکارێکی بنەرەتییە لەسەر پڕۆسەی پەرەپێدانی سەرتاسەری، کەسایەتی بێکار کە هەست بەوە دەکات مافی خۆیەتی لە بەدەستهێنانی کار و هەلی باشتر زۆر زەحمەتە ڕەزامەندی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی لە پڕۆگرامی پەرەپێدان لە ناوخۆی وڵاتدا، زۆر جاریش شوێنەوارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی بێکاری دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بێکاری و تاوان و زیادبوونی هەڵوەشانەوە خێزان.
دەکرێت شوێنەوارە کۆمەڵایەتییەکانی بێکاری لەم خالانەی خوارەوە پوخت بکرێنەوە:
- هەست کردن بە داڕمان و بۆشایی و بێزاری کە دەبێتە هۆی لادانی ڕەوشتی تاکەکان لە ناو خێزان و کۆمەڵگە.
- هەست کردن بە خۆ ونکردن دەبێتە هۆی دزی و تاوان و هەڵوەشانەوەی خێزان.
- دڵەڕاوکێ و نائارامی لە ناو کۆمەڵگەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی تاوان.
- پشێوی بارودۆخەکە، کە جێگیرنەبوونی ڕامیاری دەوڵەت و ئەگەری گۆڕآنی حکومەتەکانی بە دوایدا بێت.
سەرچاوەکان
1151 بینین